١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٧:٥٦
ببڕ ومکوڕ نەبوونی تورکیا لە چارەسەریی کێشەی خۆی دەگەڵ ئێراق

وتەبێژی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق جارێکی دیکە پێی داگرت؛ تورکیا لەمەڕ چارەسەریی کێشەو گرفت لەسەر جێگیرکرانی هێزەکانی تورکیا لە ئێراق، جیددی نییە.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سەعد حەدیسی وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بەئاماژە بە پێداگریی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر ئامادەبوونی لەشکرییانی تورک لە موسڵ، وتی: واپێ دەچێ تورکیا لەچارەسەریی گرفت لەگەڵ ئێراق، مکوڕ نییە.

هەروەها حەنان فەتلاوی نوێنەری ئێراقی لەکاردانەوە بە هێرشی ئەردۆغان لەدژ حەیدەرعەبادی سەبارەت بە شوێنهاتی ئامادەبوونی لەشکرییانی تورک لە موسڵ وشداریی دا، و وتی: بێتوو هەڵوێستی دەستتێوەردەرانەی سەرۆک کۆماری تورکیا بەردەوام بێت، ئانکارا دەبێ تەرمی سەربازەکانی لەداهاتوویەکەی نزیکدا لەبەغدا وەربگرێتەوە.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئێراقیش لێدوانی دژەبەیەکی سەرانی تورکی بەپێشاندەری دۆخی دژواری ئەو وڵاتە زانی و وتی: سەرانی تورکیا، سوپای ئەو وڵاتەی تووشی ڕووداوێکی نادیار کردووە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق چەندین جار بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا لە هەڵمەتی سەندنەوەی موسڵ لە تیرۆریستانی داعشی دەوریان نابێ، داوای لە تورکیا کردووە، سەربازەکانی لە ئێراق بباتەدەر.
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش دوێنێ سێ شەممە لە کاردانەوە بە وشداریی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەمەڕ شوێنهاتی ئامادەبوونی لەشکرییانی تورک لە موسڵ وتی: سوپای تورکیا لە پێگەی باشیکی موسڵ لە حکومەتی ئێراق فەرمان وەرناگرێ....

کۆتایی کورتە نامە/310